کــــــۆڕۆنـــــا

کۆڕۆنا، ڤایرۆسی ئازا پێ گەیشتوی بە پەلە

کۆی جێهانت کپ و چۆڵ کرد وەک هەواری زەلزەلە

زانکـۆو دایرەوو مزگـەوتـە درگـای داخران

کـۆڕی بەرپـرسانی عالـەم ، شڵەژاوو وەلوەلە

 

کۆڕۆنا ، مەردی خوا بە هاتـمە سەر ڕێـت بو کەلێ

نامرۆڤـانی مرۆڤ خـۆر ، داپڵـۆسـێـنـە وەلێ

ئەو ڕەش و ڕوتانە پێ خاوس و بە بێ ماڵ و نەوان

ساڵەهـایـە هەڵ ئەقرچـێـن ، با بە تۆش نەمرن چەلێ

 

دەسەڵات و هـێزو میریت ، مەنوێـنە بە هـەژار

ڕوت وبرسی وپاپەتی وچـیـنی کرێکارو نەدار

تۆش نەبوی هەر ، لێو بە بارو دەردەدار بون لە ژیان

شەرمە ، سەردارێ وەکو تۆ ،!! زۆر بەوان بـێـنـێـتـە کار

 

بۆ جێهان گـیرێ وەکو تۆ ، بێ تەیارەو هەستەیی

وا سـەرۆکی زل وڵاتـان ، چـۆکـوو پێ نـانـە زەوی

ئافەرین بۆ تۆ کۆڕۆنا ، بەس لە سام وهـەڵمـەتت

نـە سـنـور گـیـرت ئەداتو ، نـە بـە هـێـز یەخسـیـر ئـەوی

 

کۆڕۆنـا ، لەشکـری خونـکارو سـتـەم کـارت بـەزان

هـێـزی شومـی نـا بەکاران و دزانـت ، نـە تـەزان

چاو چنـۆک و چەتەوو قۆڵ بڕو خۆێن ڕێـژو بە فـێـڵ

چـەنـدە زۆرن هـەر ئـەوانـەش ، تاکە شـایانی سـزان

 

لەوەتا دونـیـا هەیە فیتـنەو شـەڕوو هەنـگامەیە

هەر دەمێ شـێوەێکی ترس و حەشار ، دێوجامەیە

پیاو لە دەستی خۆی ئـەترسێ ، لوتی بخورێ گیر ئـەکـا

سـا بـەڵاو تـاکە بـەڵا ، لـەم گـۆی زەویـنـا ئـامـەیـە



تاريخ : پنجشنبه 21 فروردين 1399 | 2:33 | نویسنده : صدیق فتحی |